عێراق

ھەواڵگری عێراق لەبارەی زانیارییەکانی داعش دێتە دەنگ


دەزگای ھەواڵگری عێراق رایدەگەیەنێت، زۆربەی ئەو زیانیارییانەی داعش لەبارەی چالاکییەکانییەوە بڵاویان دەکاتەوە دوورن لەراستییەوەو بوونیان نییە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەزگای ھەواڵگری سەربازیی عێراق بڵاویکردۆتەوە، بەھۆی ئەو شکستە یەک لەدوای یەکانەی رووبەڕووی تیرۆریستانی داعش بووەتەوە لە عێراق و سوریا، گەورە تیرۆریستەکانی ئەو گرووپە لەراگەیاندنەکانیانەوە ھەموو رێگەیەک دەگرنەبەر بۆ بەرزکردنەوەی ورەی چەکدارەکانیان بەتایبەتیش گەورەکردنی ئەو چالاکییانەی ئەنجامی دەدەن یاخود باڵاوکردنەوەی زانیاری لەبارەی چالاکییەک کەھەر بوونی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ٦٥%ی ئەو چالاکییانەی داعش لەراگەیاندنەکانییەوە باسی دەکات، دوورن لە راستییەوەو ھەر بوونیشیان نییە و ئەنجام نەدراون، بڵاوکردنەوەی ئەو زانیارییانەش تەنھا بۆ بەرزکردنەوەی ورەی تیرۆریستەکانییەتی.



2 مانگ پێشتر - Oct 4 2018 12:13PM
Print Friendly and PDF
زیاتر