عێراق

533 ئاوارەی عێراقی لە تورکیا و سوریاوە گەڕانەوە عێراق


وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، گەڕانەوەی ٥٣٣ ئاوارەی عێراقی لە تورکیا و سوریاوە راگەیاند.

 "ستار نەورۆز" وتەبێژی ئەو وەزارەتە رایگەیاند، ئەو ئاوارانە لە ساڵی ٢٠١٤ بەھۆی مەترسییەکانی داعشەوە بەرەو سوریا و تورکیا ھەڵاتوون.

ئێستاش ٣٢١ ئاوارەی عێراقی لەکەمپی "ئەلھۆل"ی سوریاوە گەڕاونەتەوە و گواستراونەتەوە بۆ کەمپی "جەدعە"ی باشوری "موسڵ". 

ھاوکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی "دھۆک"یش، ٢١٢ ئاوارەی عێراقی لە تورکیاوە لە رێی دەروازەی "ئیبراھیم خەلیل" گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ١٨ی ئابی رابردووشدا، گەڕانەوەی ٣٤٧ ئاوارەی تری لە سوریاوە بۆ موسڵ راگەیاند.



2 مانگ پێشتر - Oct 4 2018 11:42AM
Print Friendly and PDF
زیاتر