وەرزش

پۆرتۆ یەکەم سەرکەوتنی نووسییەوە


یانەی پۆرتۆ یەکەم سەرکەوتنی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ نووسیەوە کە توانی یانەی گەلاتەسەرای تورکی دووچاری شکست بکات.

لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنس لیگ یانەی پۆرتۆ میوانداری یانەی گەلاتەسەرای کردو یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێ بردەوە، بەمەش ژمارەی خاڵەکانی کردە ٤ خاڵ.

لە یاریگای دراگاو، یارییەکە رکابەری بەھێزی لەنێوان ھەردوو یانە بەخۆوە بینی کە سەرەڕای ئەوەی چەند جارێک مەترسیان لەسەر گۆڵی یەکتر دروستکرد بەڵام گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە سەرەتای گێمی دووەم پۆرتۆ باشتر دەرکەوت و دوای ٤ دەقیقە توانی گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی موسا ماریگاوە تۆماربکات.

دوای ئەو گۆڵەش گەلاتەسەرای ھەوڵی زۆری دا گۆڵی یەکسانبوون بکاتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبون و یارییەکە بە سەرکەوتنێکی بەنرخی پۆرتۆ کۆتایی ھات.



هەفتە پێشتر - Oct 4 2018 11:21AM
Print Friendly and PDF
زیاتر