عێراق

ئۆپیک پێداچوونەوە بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت ناکات


وەزیری نەوتی عێراق بەدووری دەزانێت لەم کاتەدا پێداچوونەوە بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک بکرێت.

 جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک بەھیچ جۆرێک پێداچوونەوە بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە ناکەن و لە ئێستاشدا کار بە بڕیارەکانی پێشووی ئۆپیک ناکرێت.

لێدوانەکەی جەبار لعێبی لەکاتێکدایە کە لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیھان، لەسەرو ٨٤ دۆلارە و ئەمریکاش بەنیازە مانگی داھاتوو گەمارۆ ئابورییەکانی سەر ئێران لەبواری کەرتی نەوتدا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.






3 مانگ پێشتر - Oct 4 2018 11:04AM
Print Friendly and PDF
زیاتر