وەرزش

ڤالڤێردی بۆچی ستایشی میسی و کۆتینیۆ دەکات


ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بارسێلۆنا ستایشی لیۆنێل میسی و فیلیپ کۆتینیۆی ئەستێرەکانی کرد و راشیگەیاند شایەنی سەرکەوتن بوون لە یارییەکەدا.

ڤالڤێردی دوای یارییەکە وتی: میسی ھەمیشە ئاستی بەرز پێشکەش دەکات، ئەو ماوەیە بەخت یاوەری نییە، ٩ تۆپی کێشاوە بەستوندا، بەڵام ئەو دڵخۆشە و ئەوەش گرنگترین شتە لای ئێمە.

وتیشی: کۆتینیۆ گۆڵێکی کرد و شوتێکی بۆ ناو گۆڵ لێداوە و ئەستیستێکیشی کردوە، ئەو ئاستی بەرزی پێشکەش کرد و یارمەتی زۆری ھێرشبەران دەدات.

سەبارەت بە ئەنجامە خراپەکانیان لە خولی ئیسپانیاش وتی: ئێمە ھەمان تیپین، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە و زۆر کات بەخت یاوەرت نابێت.

سەبارەت بەم یارییەش ڤالڤێردی وتی: ئاستێکی وەھامان پێشکەش کرد کە شایستەی بردنەوە بین، ھەندێک کات دۆخمان باش نەبوو، بەڵام ئەمە چامپیۆنس لیگە و یارییەکەش وەکو پێشبینیم دەکرد قورس بوو.



3 مانگ پێشتر - Oct 4 2018 10:49AM
Print Friendly and PDF
زیاتر