وەرزش

ئەتلەتیکۆ مەدرید دووەم سەرکەوتنی تۆمارکرد


یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوامە لەسەر ئەنجامە باشەکانی و توانی بەرامبەر بە یانەی کلوب بروج دووەم سەرکەوتن لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنس لیگ بنووسێتەوە.

لە درێژەی یارییەکانی چامپیۆنس لیگ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری یانەی کلوب بروجی کردو یارییەکەشی بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێ بردەوە.

ئەتلەتیکۆ لە یارییەکە دەستپێشخەری کرد لە گۆڵ کردن کە لەدەقیقەی  ٢٨ ئەنتوان گریزمان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ ھیندیە سوورەکان تۆمارکرد.

بەڵام لە دەقیقەی ٣٩دا کلوب بروج بە شوتێکی موشەک ئاسای ئارنۆ گرۆفێڵد کلوب بروج ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.

لە گێمی دووەم، ھەر لەسەرەتاوە ئەتلەتیکۆ ھەوڵەکانی چڕ کردەوە بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بکاتەوەو لە دەقیقەی ٦٧یشدا سەرکەوتوو بوون کە گریزمان یانەکەی کردە خاوەنی گۆڵی دووەم.

لە کاتی زیادکراوی یاریەکەشدا کۆکی توانی گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید بکات و بردنەوەی یانەکەی زیاتر دوپات بکاتەوە.



3 مانگ پێشتر - Oct 4 2018 10:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر