ئابوری

پوتن ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئیدلب بە پێویست نازانێت


ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا دەڵێت، ئیدلب پێویستی بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی گەورە نییە و مۆسکۆش بەردەوام دەبێت لە ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ دیمەشق.

سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ھیچ پلانێکی سەربازیی لەئارادانییە بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی فراوان لە ئیدلب و دەوروبەری.

وتیشیەتی، دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لەلایەن روسیاو تورکیا لە شارەکە، ئامانجی خۆی پێکاوەو بەھۆیەوە رەوشەکە تاڕادەیەک ئاسایی بۆتەوە.

لێدوانەکانی سەرۆکی روسیا لەکاتێکدایە، کە تا ئێستاش چەند گروپێکی چەکداری لە ئیدلب ماون و ئامادەنین لەناوچەکە بکشێنەوە.



2 مانگ پێشتر - Oct 4 2018 9:15AM
Print Friendly and PDF
زیاتر