عێراق

تۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداو بەعێراقەوە دەبەسترێتەوە


تۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداو بەعێراقەوە دەبەسترێتەوە. بەوتەی لێپرسراوێکی حکومەتی ئیماڕات، وڵاتانی کەنداو لەگفتوگۆدان لەگەڵ بەغداد، بەمەبەستی بەستنی تۆڕی کارەبا لەنێوان عێراق و ئەو وڵاتانە.

لێپرسراوێکی وەزارەتی وزەو پیشەسازی ئیماڕات ئاشکرایکرد: گفتوگۆکان بەردەوامن سەبارەت بە بەستنی تۆڕی کارەبا لەنێوان چەند وڵاتێکی ئەندام لە ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو بە پارێزگای بەسڕەو شارەکانی تری باشووری عێراق.

بەوتەی ئەو لێپرسراوە، ساڵانە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو، نزیکەی ١٠٠ مێگا وات کارەبا بەرھەم دەھێنن، لە وەرزی زستاندا تەنھا ٣٠%ی ئەو رێژەیە، لەلایەن ئەو وڵاتانە بەکار دەھێندرێت.





هەفتە پێشتر - Oct 3 2018 12:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر