عێراق

عادل عەبدولمەھدی زۆرترین چانسی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ھەیە


لایەنە شیعەکان رێککەوتوون لەسەر ئەوەی ھاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رابگەیەنێت و کاندیدی سەرۆک وەزیران پێشکەش بکات.

حامد موسەوی، پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی بوونیاد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، ھەموو ھێزە سیاسییەکان کۆکن لەسەر کاندیدکردنی عادل عەبدولمەھدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو. ئەوەش دوای ئاماژە ئەرێنییەکانی مەرجەعی باڵا کە رێگر نییە لە کاندیدکردنی.

ئاشکراشیکرد، عادل عەبدولمەھدی بەرنامەی حکومەتی پێشکەشکردوەو رەزامەندی سەرجەم کوتلەکانیشی بەدەستھێناوە.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەی ھاوپەیمانی بوونیاد، راسپاردنی عادل عەبدولمەھدی بۆ  پێکھێنانی حکومەت بابەتێکی دەستورییەو نابێت لێی لابدرێت، سەرەرای بوونی تەوافوق بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو  پۆستە.

جەختیشی کردەوە، موقتەدا سەدر و ھادی عامری رێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە ھاوپەیمانی سائیرون گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی رابگەیەنێت و کاندیدی سەرۆک وەزیران پێشکەش بکات.



2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2018 1:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر