ئابوری

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو گەیشتە ٨٥ دۆلار


لەگەڵ نزیک بوونەوەی قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت گەیشتە ٨٥ دۆلار .

لە بازاڕەکانی جیھاندا، نرخی نەوتی خاو ٥ سەنت بە رێژەی ٠.٠٦% بەرزبۆتەوە و، بۆ ھەر بەرمیلێک ٨٥ دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاندووە، ئەوەش بەرزترین ئاستە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٤ەوە تۆمار بکرێت. 

شارەزایانی بواری نەوتیش بە دووری نازانن، لە کۆتایی ئەم مانگەدا نرخی نەوت بگاتە ٩٠ دۆلار و لە ساڵی داھاتوو بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزببێتەوە. ھۆشداریش دەدەن لەوەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دۆلار زیان بە ئاستی داواکاری لەسەر نەوت لە ساڵی داھاتوودا دەگەیەنێت. 

بڕیاریشە لە ٤ی تشرینی دووەمی داھاتووەوە، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و، ئامانج لێی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ئێرانە، کە بە سێیەمین گەورەترین وڵاتی بەرھەمھێنی نەوتی رێکخراوی "ئۆپیک" دادەنرێت. 



2 هەفتە پێشتر - Oct 2 2018 9:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر