ئابوری

بەھای دۆلار بەرامبەر تمەن دابەزی


بەشێک لە ئاژانسە ھەواڵییەکانی ئێران، بڵاویانکردۆتەوە کە ئەمڕۆ دۆلار لە سەروی ١٧ ھەزار تمەن دابەزیووە بۆ ١٤ ھەزار تمەن.

ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ئێرانی رایگەیاندووە، لە بەرەبەریانی ئەمڕۆوە دۆلار لە بەرامبەر تمەن دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینوە. 

لای خۆشییەوە ئاژانسی ھەواڵی (خەبەر ئۆنلاین) ئاماژەی بەوە کردووە، کە ھەرچەندە قسە لە بارەی ئەوە دەکرێت کە یەک دۆلاری ئەمریکی ئەمڕۆ بە ١٥ ھەزار تمەن بووە، بەڵام رێژەکە کەمتر لەوە ئاڵوگۆڕی پێکراوە.
 
ئەمە لە کاتێکدایە کە لەم چەند رۆژەی دواییدا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکا گەیشتە ١٩ ھەزار تمەنی ئێرانی. 




2 هەفتە پێشتر - Oct 1 2018 10:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر