وەرزش

مارادۆنا ئامۆژگاری میسی دەکات نەگەڕێتەوە بۆ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین


 دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێ ئامۆژگاری میسی دەکات و داوای لێ دەکات نەگەڕێتەوە ریزی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین، ئەمەش بەھۆی بە شێوەیەکی ناڕەوا ئەو بە ھۆکاری شکستی ئەرژەنتین لە مۆندیالی ٢٠١٨ دانرا.

میسی لەوەتەی مۆندیالی ٢٠١٨ کۆتایی ھاتووە نەگەڕاوەتەوە ریزی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین کە ئەو یاریزانە بەشێوەیەکی کاتی وازھێنانی راگەیاندوەو بڕیاری داوە تا سەرەتای ساڵی داھاتوو نەگەڕێتەوە ریزی ھەڵبژاردەکە.

لەو بارەیەوە مارادۆنا وتی: ئامۆژگاری میسی دەکەم نەگەڕێتەوە ریزی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین، لە تۆپی پێی ئەرژەنتین ئەگەر ھەڵبژاردەی خوار ١٥ ساڵیش بدۆڕێت ئەوا ھۆکارەکەی بۆ میسی دەگەڕێننەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە وازی لێ بھێنین بە ئاشتی بژی و ئەو بەرپرسیاریەتیە بخەینە ئەستۆی کەسێکی تر.

وتیشی: ئێستا ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین ھیچ بە لامەوە گرنگ نییە، تەنانەت لای ھاندەرانی ھەڵبژاردەکەش گرنگ نییە چونکە ئەو ھەیبەتەی نەماوە کە پێشتر ھەیبوو.



2 هەفتە پێشتر - Oct 1 2018 6:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر