وەرزش

وردەکاری پێکانەکەی گاریس بەیڵ ئاشکرا کرا


 جولین لۆپیتیگی راھێنەری یانەی ریاڵ مەرید ھەواڵێکی خۆشی پێگەیشت، ئەمەش دوای ئەوەی پشکنینە پزیشکیەکان دەریان خست گاریس بەیڵی ئەستێرەی یانەکە پێکانی نییە و دەتوانێت بەشداری یاری داھاتووی یانەکەی لەخولی ئیسپانیا بکات.

بەیڵ لە یاری دێربی مەدرید بەرامبەر بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوچاری پێکان ھات و بەھۆیەوە لەنێوان ٢ گێمی یارییەکەدا لەلایەن راھێنەری یانەکەوە گۆڕانکاری پێکراو بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی سیسکا مۆسکۆش دوورخرایەوە.

بۆ زانینی وردەکاری پێکانەکەشی کاستی پزیشکی یانەی ریاڵ مەدرید پشکنینی موگناتسیان بۆ ئەو یاریزانە کردوە کە رادیۆی کادینا کوپی ئەنجامەکەی بڵاوکردۆتەوە.

ئەو رادیۆیە ئاشکرای کردوە کە لە پشکنینەکە دەرکەوتووە بەیڵ ھیچ پێکانێکی نییە و لەو یارییە تەنھا ئازاری پێگەیشتوە، بۆیە کاتێک یانەکەی لە رووسیا دەگەڕێتەوە بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری راھێنانی بەکۆمەڵ دەکات.



2 هەفتە پێشتر - Oct 1 2018 6:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر