وەرزش

کیڤن دی برۆین پەیوەندی بە راھێنانی مانچستەرسیتی کردەوە


راپۆرتە ھەواڵیەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە کیڤن دی برۆینی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکبۆتەوەو پەیوەندی بە راھێنانی بە کۆمەڵی یانەکەی کردۆتەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردۆتەوە دوای مانگ و نیوێک دابڕان بەھۆی پێکانەوە دی برۆین بەشداری لە دواین راھێنانی بەکۆمەڵی یانەکەی کرد کە خۆیان بۆ یاری بەرامبەر بە ھۆفنھایم لە چامپیۆنس لیگ ئامادە دەکەن.

دی برۆین لە یاری بەرامبەر ئەرسناڵ لە مانگی ٨ دووچاری پێکان ھات و سەرەتا مەترسی ئەوەی لەسەربوو بەستەری سەرەکی ئەژنۆی پچڕابێت، بەڵام دواجار دەرکەوت چەند بەستەرێکی لایەکانی ئەژنۆی پچڕاون و پێویستی بە نەشتەرگەری نییە.

ھەرچەندە یانەکەی رایگەیاندبوو ئەو یاریزانە ٣ مانگ دوور  دەکەوێتەوە، بەڵام دوای چوونی بۆ بارسێلۆنا تێپەڕادنی چەند قۆناغێکی چارەسەرەکەی بە خێرایی ئەو یاریزانە زۆر زووتر لە وادەی دیاری کراو گەڕایەوە بۆ راھێنان و چاوەڕێ دەکرێت لە ٢ ھەفتەی داھاتوو بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.



2 هەفتە پێشتر - Oct 1 2018 6:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر