ئابوری

بەھۆی راپرسی، بەریتانیا ھەفتانە 650 ملیۆن دۆلار زەرەر دەکات


توێژینەوەیەکی ناوەندی چاکسازیی ئەوروپی باس لەوە دەکات، بڕیاری کشانەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، ھەفتانە زیانی بە بڕی 650 ملیۆن دۆلار ھەبووە. 

بەپێی ئەو توێژینەوەیە، لەگەڵ چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەکێتییەکە، گەشەی ئابووریی بەریتانیا بە رێژەی 2.5% کەم دەبێتەوە، ئەنجامنەدانی رێککەوتنیش بەر لەو پڕۆسەیە مەترسیی زیاتر لەسەر سەرجەم بوارەکانی ئەو وڵاتەدا دروست دەکات.

ئەو توێژینەوەیەش لەکاتێکدایە، تێریزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەسەر پلانەکانی بۆ چوونە دەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا سوورە، کە بەھۆیەوە ناکۆکی لە ناو پارتەکەی خۆی کە پارتی پارێزگارانە دروست بووە. 

ھەروەھا مەی ئامادەیی خۆشی بۆ چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا بەبێ ھیچ رێککەوتنێکی پێش وەخت دەربڕیوە. 



2 هەفتە پێشتر - Oct 1 2018 1:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر