وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم رایگەیاند، چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە و ٧٥%ی کارەکانی تەواو بووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەھۆی بوومەلەرزەکەی ساڵی ٢٠١٧، بە گوژمەی دوو ملیار و ٢٨٠ ملیۆن دینار بەردەوامە و بودجەی پرۆژەکە لەلایەن حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ دابینکراوە و لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو سەرپەرشتی دەکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەشڵێت، سەرەڕای بوونی قەیرانی دارایی لە ھەرێم ٧٥٪ی کارەکانی تەواو بووە و پڕۆژەکە بە بەردەوامی لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە کاری تێدا دەکرێ