ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان جێگیر دەبێت


وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: بەھۆی ھەوڵەکانی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا جێگیربوونی بەخۆیەوە بینوە.

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێکدا رونیکردەوە: سەرەڕای جێگیربوونی بازاڕی نەوت لە جیھاندا، لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی نەوتی عێراق بەبەردەوامی چاودێری پڕۆسەکە دەکات، وتیشی: بەھۆی ھەوڵەکانی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا جێگیر بووە.

وەزیری نەوتی عێراق لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا وتیشی: لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی عێراق حەفتا دۆلارو پێنج سەنتەو رەنگە لە داھاتوودا بەرزتر بێتەوە.




3 مانگ پێشتر - Sep 28 2018 6:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر