وەرزش

فرانچیسکۆ تۆتی کتێبی سەرکردەی بێھاوتای بڵاوکردەوە


فرانچیسکۆ تۆتی ئیتاڵی و ئەستێرەی پێشووی یانەی رۆما لە رۆژی لەدایکبوونیدا واتە ٢٧ی ٩ یەکەم کتێبی لەسەر ژیاننامەی تایبەتی خۆی بڵاوکردەوە و باسی لەچەندین بابەتی جیاواز کردووە.

لە کۆلۆسیۆمی پایتەختی رۆما و بەئامادەبوونی چەند ئەستێرەیەکی پێشووی تۆپی پێ و ھاورێی ئەو ئەستێرەیە، فرانچیسکۆ تۆتی یەکەمین کتێبی خۆی بە ناونیشانی" سەرکردەی بێھاوتا" لەسەر ژیاننامەی خۆی بڵاوکردەوە.

تۆتی رایگەیاند: پێی باش بووە لەرۆژی لەدایکبوونیدا، واتە لە رۆژی ٢٧ی ٩ کتێبەکە لەسەر ژیانی خۆی بڵاوبکاتەوە، لەو کتێبەدا ئەستێرەکەی پێشووی رۆما باسی لە ژیانی وەرزشی خۆی لەسەرەتاوە تا کۆتایی باسکردووە.

جگەلەوەش چەندین یادگاری خۆش و ناخۆشی تێدا نوسیوەتەوە.

لە لێدوانێکیشدا سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی کتێبەکە فرانچیسکۆ تۆتی رایگەیاندوە: زۆر دەمێکە سەرقاڵی نوسینەوەی چیرۆکەکانی ژیانمم، لەم کتێبەدا باس لە تەواوی ژیانم کراوە و وەڵامی چەندین پرسیاری شاراوە دراوتەوە و باسم لە باشترین ساتەکانی یاریکردنم کردووە لەگەڵ رۆما. 

سەبارەت بە رووبەڕوونەوەی لازیۆ لەرۆژی شەممە تۆتی وتی: ئەوە یاریەکی زۆر تایبەت و گەورە و بەھێز دەبێت پێویستە یاری باش بکەین و بە شایستەی سەرکەوتن تۆماربکەین.








3 مانگ پێشتر - Sep 28 2018 5:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر