فەرهەنگی

خەباتی کەرتی ٤ی جەباری لە پێشانگایەکدا خرایەروو


لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی پێشانگایەکی فۆتۆیی بۆ شەھیدانی کەرتی چواری جەباری کرایەوە.

لەسەر ئەرکی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ١٥٠ وێنە پێشانگایەکی فۆتۆیی شەھیدانی کەرتی چواری جەباری کرایەوە و فۆتۆکانیش تایبەتە بە سەرجەم شەھیدانی کەرتەکە ھەر لە سەرەتای دروستبوونی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە تا کۆتایی کەرتی چواری جەباری لە سەردەمی ئەنفالدا.

مەبەست لە پێشانگاکەش ڕێزگرتن بوو لە شەھیدان و قوربانیانی کەرتی جەباری و بەرزنرخاندنی خەبات و تێکۆشانی ئەو شەھیدانە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

سەباح زەنگەنە، رێکخەری پێشانگاکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ئێمە لە ساڵی ٢٠١٠ەوە ھەستاوین بە ئەرشیف کردنی وێنەکانی کەرتی چواری جەباری.

ھەروەھا راشیگەیاند: ژمارەی وێنەکان نزیکەی ٥٠٠ وێنەن و لە ئێستادا ١٥٠ وێنەیان لەم پێشانگایە خراونەتە روو و لە داھاتووشدا سەرجەم وێنەکان لە پێشانگایەکدا نمایش دەکەین.


مانگ پێشتر - Sep 27 2018 9:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر