هەمەڕەنگ

مێگان مارکڵ خۆی دەرگای ئۆتۆمبێلەکە دادەخات


ھاوسەری شازادە ھاری بەریتانیا یەکێک لە پرۆتۆکۆلە شاھانەییەکانی شکاند.

مێگان مارکل ئەکتەری ئەمریکی و ھاوسەری شازادە ھاری، یەکێک لە پرۆتۆکۆلە شاھانەییەکەیی بەریتانیای شکاند، دوای ئەوەی خۆی دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی دادەخات. 

ئەمەش دوای ئەوە دێت گرتە ڤیدیۆیەکی مێگان مارکڵ لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە و  بۆتە باس و بابەتی بڵاوی میدیاکان و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.

کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکە دێتەخوارەوە و تەوقە لەگەڵ ئەو کەسە دەکات کە پێشوازی دەکات و خۆی دەرگای ئۆتۆمبێلەکە بە دەستی خۆی دادەخات .ئەوەش لەگەڵ پرۆتۆکۆلی خێزانی شاھانەی بەریتانیا ناگونجێت

مێگان ئێستا بە یەکێک لە خێزانی شاھانەی بەریتانیا دەژمێرێت و ھاوسەری شازادەی بەریتانیا شازادە ھارییە.خێزانی شاھانەی بەریتانیاش ھەموو پابەندن بەو پرۆتۆکۆلەی بۆ خێزانەکەیان دانراوە، بەڵام میگان مێرکل دووبارە پرۆتۆکۆلەکە دەشکێنێت.

شارەزایەکیش لە یاساو ئاداب ولیام ھانسۆن لەلایەن خۆیەوە ئاماژەی بەوەداوە مێرکڵ لە پرۆتۆکۆلی نەشکاندوە بەوەی وتویەتی کردنەوەو داخستنی دەرگای ئۆتۆمبێل لەلایەن یاریدەدەرەکانیەوە بۆ تاکەکانی خێزانی شاھانە تەنھا بۆ پاراستنیانە و ئەگەر مێگان خۆشی دەرگاکە دابخات مانای ئەوە نیە پرۆتۆکۆلێکی خێزانی بەجێنەھێنابێت.



 



3 مانگ پێشتر - Sep 27 2018 2:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر