وەرزش

ئیتاڵیا دۆڕا و بەرازیلیش سەرکەوتنی تۆمارکرد


قۆناغی سێیەمی خولی جیھانی بالە لە ئیتاڵیا دەستی پێکرد و ھەڵبژاردەی بەرازیل ریمۆنتادای بەرامبەر روسیا کرد و ئیتاڵیاش لەناو خاکی خۆی بە سربیا دۆڕا.

سەرەتا لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕوی ھەڵبژاردەی سربیا بووەوە، یارییەکەش بە ٣ گێمی بێ بەرامبەر بەسوودی سربیا کۆتایی ھات.

سربیا لەسەرەتای یارییەکەوە بە ئاستی بەرز دەرکەوت و توانی گێمی یەکەم بە ٢٥ خاڵ بەرامبەر بە ١٥ خاڵ بباتەوە.

لە گێمی دووەمیش ھەرچەندە کەمێک ئیتاڵیا باشتر دەرکەوت بەڵام سربیەکان ئەو گێمەشیان بە ٢٥ خاڵ بەرامبەر بە ٢٠ خاڵ بردەوە.

لە گێمی سێیەمیش سربیا درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی داو ئەو گێمەی بە جیاوازی ٧ خاڵ بردەوە.

بەم سەرکەوتنەش سربیا لە قۆناغی پێش کۆتایی نزیک بووەوە، ئیتاڵیاش پێویستی بەوەیە لە پۆڵەندا بباتەوە بۆ ئەوەی ھیوای بۆ بگەڕێتەوە.

لە یارییەکی تردا ھەڵبژاردەی بەرازیل رووبەڕوی ھەڵبژاردەی روسیا بووەوە.



3 مانگ پێشتر - Sep 27 2018 1:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر