وەرزش

ڤالڤێردی خۆی بە ھۆکاری شکستەکەی بارسا دەزانێت


ئیرنیستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بارسێلۆنا پێی وایە زۆر قورسە بتوانێت رووداوەکانی یاری بەرامبەر بە یانەی لیگانێس روون بکاتەوە و دوپاتیشی کردەوە، ئەو ھۆکاری سەرەکی شکستەکەیە.

ڤالڤێردی دوای یارییەکە وتی: "زۆر قورسە شی بکەینەوە چی روویدا، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، ئاستێکی باشمان پێشکەش کرد، بەڵام ئەوان ٢ گۆڵیان کرد، ئەمە مانای ئەوە نییە ئێمە رێزمان لە رکابەرەکەمان نەگرتوە."

وتیشی: "٢ ھەلی گۆڵکردنمان بۆ ھەڵکەوت بەڵام نەمانتوانی گۆڵی دوەم بکەین، زۆر ئەستەمە کە لە ٢ یاری ٥ خاڵ لەدەست دەدەیت."

سەبارەت بە ھۆکاری شکستەکەش وتی: "پێم وانیە یاری کردن بە نۆرە ھۆکار بێت، ئەم یارییە تەنھا ٢ گۆڕانکاریمان کردبوو، پلانم داناوە بۆ ئەوەی سوارێز پشوو پێ بدەم و ئەلباش ھەموو یاریەکان یاری کردبوو، ئێستا پێویستە ئەو ٢ یارییە لەبیر بکەین."

وتیشی: بەدڵنیاییەوە راھێنەر بەرپرسیارە لەوەی روودەدات، ھەستی من ھەمان ھەستی راھێنەرێکی ترە کە دەدۆڕێت.



3 مانگ پێشتر - Sep 27 2018 11:07AM
Print Friendly and PDF
زیاتر