ئابوری

تورکیا لە کڕینی گازی سروشتی ئێران بەردەوام دەبێت


سەرباری سزاکانی ئەمریکا، تورکیا بەردەوام دەبێت لە کڕینی گازی سروشتی ئێران

"رەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران و رێککەوتنێکی درێژ خایەنیان تا ساڵی ٢٠٢٦  لەگەڵ ئەو وڵاتە ھەیە.

بەپێی ئەو رێککەوتنەش "ئەنقەرە" دەبێت ٩ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن مەتر سێجا گازی سروشتی لە ئێران بکڕێت. 

ئێران بە ھەناردەکاری سەرەکی نەوت و گازی سروشتی بۆ تورکیا دادەنرێت، بەشێوەیەک تورکیا ٤٠%ی گازی سروشتی ئێران لە بەرھەمھێنانی کارەبا بەکاردەھێنێت. 



2 هەفتە پێشتر - Sep 26 2018 7:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر