وەرزش

پاڵەوانێتی خولی ڕێزلێنان لە سەرۆک مام جەلال لە وارماوا بەرێوەچوو


دوای ئەوەی خولێکی تۆپی پێ بۆ٦٤ تیپی وەرزشیی سنووری ناحیەی وارماوای سە ربە  قە زای شارەزوور بە ناوی خولی ڕێزلێنان لە سەرۆک مام جەلال کرایەوە ، خولەکە نزیکەی ماوەی سێ مانگی خایاند و چالاکییەکان بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

لە یاریگای کوردستانی ناحیەی وارماوا لە پاڵەوانێتی کۆتایی خولە کەدا، ھەردووتیپی وەرزشیی نەورۆز وزیرە ک بەیەک گەیشتن لە ھەردووگێمی یارییەکەدا، سە رباری ھێرشی پێچەوانەی ھەردوولا بۆئەنجامدانی گۆڵ، بە ڵام ھیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا.

دواتربە لێکدانی یەکلاکەرەوە بە جیاوازی گۆڵێک تیپی وەرزشی نەورۆز لە زیرەکی بردەوە و بوونە پاڵەوانی خولەکە، دوابەدوای یارییەکەش لە مەراسیمێکدا، خەڵاتی ڕێزلێنان بە خشرا بە یاریزانانی ھەردووتیپ وناوبژیوانان.



2 هەفتە پێشتر - Sep 26 2018 5:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر