ئابوری

ڤیتۆڵ سەرجەم چالاکیەکانی لە ئێران رادەگرێت


گروپی کۆمپانیاکانی ڤیتۆڵ کە تایبەتمەندە بە بازرگانیی وزرە و کاڵا بنەڕەتیەکان، کار و چالاکیەکانی لە ئێران رادەگرێت. 

لەمیانەی بەشداریکردنیدا لە کۆنفرانسی نەوتی ئاسیا و ئۆقیانوسی ئارامدا کە لە سەنگافورە بەڕێوەدەچێت، مایک موڵەر بەڕێوەبەری پەرەپێدانی ئەو گروپە رایگەیاندووە: لەدوای ٤ی تشرینی دووەمی داھاتووەوە، سەرجەم کارەکانیان لەناو ئێراندا رادەگرن. 

ئەوەش ئەو  وادەیەیە کە ئەمریکا دیاریی کردووە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا. 

گروپی کۆمپانیاکانی ڤیتۆڵ گەورەترین کڕیاری نەوتە لە جیھاندا.



3 مانگ پێشتر - Sep 26 2018 7:41AM
Print Friendly and PDF
زیاتر