ئابوری

وتارەکەی ترامپ پاشەکشەی زیاتری بە بەھای تمەن کرد


لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا پاشەکشەی زیاتری بە بەھای تمەن کرد و نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە ١ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار تمەن.

لێدوانەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بەسەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا، بەھای تمەنی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا دووچاری دابەزینی زیاتر کرد و نرخێکی نوێی تۆمار کرد.

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ، بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی دراودا لەبەرامبەر یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار تمەندا وەستا، ئەوەش ھەڕەشەکانی بۆسەر داڕمانی ئابووریی ئێران زیاتر کردووە، پێگەی بۆنباست ئاشکرای کردووە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار تمەن و نرخی ١٠٠ یۆرۆش گەیشتووتە ٢ ملیۆن تمەن.



3 هەفتە پێشتر - Sep 25 2018 8:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر