ئابوری

یەکێتیی ئەوروپا بەردەوامی بە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەدات


سەرباری فشارەکانی ئەمریکا، یەکێتی ئەوروپا لەرێی قەوارەیەکی یاساییەوە، بەردەوامی بە بازرگانی کردن لەگەڵ ئێران دەدات. 

"فیدریکا موگرینی" رێکخەری سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە کۆتایی کۆبوونەوەیەکدا کە تایبەت بوو بە دۆسێی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە "نیویۆرک" رایگەیاند، لەرێی ئەو قەوارەیەوە، کۆمپانیا ئەوروپییەکان دەتوانن بەپێی یاسای ئەوروپی، بەردەوامبن لە بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران ، تەنانەت لە کەرتی نەوتیشدا. کۆمپانیای تریش لە جیھاندا دەتوانن بەپێی ئەو یاسایە کار لەگەڵ ئێران بکەن. 

ئەو کۆبوونەوەیە، ھەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا و چین و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و روسیا و ئێران ئامادەی بوون.

 پێش سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێران لەساڵی ٢٠١٢، یەکێتی ئەوروپا یەکێک بوو لە گەورەترین ھاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران.

 لە ساڵی ٢٠١٧ش، بەھای ھاوردەی ئەوروپی بۆ ئێران گەیشتە نزیکەی ١٣ ملیار دۆلار، بازرگانیی ئەوروپیش نزیکەی ٦%ی کۆی گشتی بازرگانی ئێرانی پێکدەھێنێت. 



3 مانگ پێشتر - Sep 25 2018 5:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر