هەمەڕەنگ

شازادە دیانا دەکرا لە مردن رزگاری بێت


ئەو دکتۆرە بەریتانیەی کە تویکاریی بۆ تەرمی شازادە دیانا کردووە دەڵێت: شازادە دیانا دەکرا رزگاری ببێت لەو رووداوی ھاتووچۆیەی کە ٢١ ساڵ پێش ئیستا روویدا. 

رۆژنامەی میرەری بەریتانیا لەسەر زاری پرۆفیسۆر ریتشارد شیفەرد، ئەو دکتۆرەی توێکاریی بۆ تەرمی شازادە دیانا کردووە بڵاویکردووەتەوە: شازادە دیانا زۆر بەئاسانی دەکرا رزگاری بێت، ئەگەر تەنیا لە ئۆتۆمبێلەکەیدا کاتێک کە لە کورسیی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکەیدا دانیشتبوو پشتوێنی سەلامەتی ببەستایە.

دیانا شازادەی وێڵز بوو لە بەریتانیا و یەکێک بوو لە خێزانە مەلەکیەکانی بەریتانیا.

شازادە دیانا لە٣١ ی ئۆگەستی ١٩٩٧ لەگەڵ دودی فایدی ھاوڕێ کوڕەکەی لە یەکێک لە تونێلەکانی پایتەختی فەرەنسا بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە گیانی لەدەستدا.

کاتی رووداوەکە دیانا تەمەنی ٣٦ ساڵ بوو و گواسترایەوە بۆ بۆ بێتی سالیپتەر لە پاریس، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک ھەواڵی مردنەکەی بڵاوکرایەوە و بەھەواڵەکە جیھان و ئینگلتەرای تووشی شۆک بوون.

بە پێچەوانەی وتەی باوکی دودی، شیفەرد ئاماژەی بەوەشکردووە کە شازادە دیانا دووگیان نەبووە.

ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکانیش کە ساڵی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە کە دیانا و دودی بەھۆی ئەوەی شۆفێرەکەیان کھولی بەکارھێنابوو ژیانیان کۆتایی پی ھاتووە. 

ئەو لێکۆڵینەوانەشی کە ١١ ساڵ دوای رووداوەکە ئەنجامدراوە، دوو فۆتۆگرافەر بە ھۆکاری رووداوە ھاتووچۆکەی دیانا دەزانن، کە بۆ گرتنی وێنە دوای ئۆتۆمبیلەکەی شازادە دیانا و دودی کەوتبوون.


3 هەفتە پێشتر - Sep 24 2018 3:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر