ئابوری

کۆریای باشوور ھاوردەکردنی نەوتی ئێرانی بەتەواوەتی راگرت


کۆریای باشوور لە بازاڕی نەوتی ئێران دەکشێتەوەو ھاوردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە بەتەواوی رادەگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی ئێران رایگەیاندووە، کۆریای باشوور یەکەمین وڵاتە کە لە دوای گەمارۆکانی ئەمریکا دژ بە ئێران بە یەکجاری بڕیاری راگرتنی ھاوردەی نەوتی ئێران بدات.

بڕیارە لەمانگی تشرینی دووەمی داھاتوو، قۆناغی دووەمی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران  کە کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە دەگرنەوە بچنە بواری جێبەجێکردنەوە. 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لەژێر ھەڕەشەی ئەمریکاشدا چەندین وڵات و کۆمپانیای جیھانی لەبازاڕی نەوتی ئێران کشاونەتەوە.





3 مانگ پێشتر - Sep 24 2018 10:17AM
Print Friendly and PDF
زیاتر