تەکنەلۆژیا

لە 10 ساڵی داهاتوودا، ئینتەرنێت بەسەر دوو جەمسەردا دابەشدەبێت


سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی  کۆمپانیای گوگڵ، پێشبینی خۆی بۆ چارەنووسی ئینتەرنێت دەخاتە روو، بەبڕوای ئەو، لە 10 ساڵی داهاتوودا هیڵی ئینتەرنێت بەسەر دوو جەمسەردا دابەشدەبێت، کە هەر یەکەیان لەلایەن وڵاتێکەوە بەڕێوەدەبرێن.

ئێریك شمیت، سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی گوگڵ رۆژی پێنجشەممە لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە تەکنەلۆجیا لە سانفرانسیسکۆ، پیشبینی خۆی بۆ چارەنووسی ئینتەرنێت لە ساڵی 2028دا خستەروو و لەوبارەیەوە رایگەیاندووە: لە 10 ساڵی داهاتوودا ئینتەرنێت دەبێت دەبێت بە دوو بەشەوە و بەشێکیان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەشەکەی تریشیان لەلایەن چین-ەوە بەڕێوەدەبرێت. 

ملیاردێرە 63 ساڵەکە کە سامانەکە بە 14 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت رایگەیاندووە: چاودێری و رێوشوێنەکانی حکومەتی چین لەسەر بەکاربەرانی ئینتەرنێت جۆرێکی تری ئینتەرنێت دروستدەکات کە لە ئینتەرنێتی ئەمریکا جیاوازە.

لە چەند ساڵی رابردوودا، پەکین (دیواری پاراستنی چینی مەزن)ی راگەیاند، بەو هۆیەشەوە هاووڵاتیانی چین لە بەکارهێنانی چەندین ماڵپەڕی ئینتەرنێر بێبەشن، لەوانەش فەیسبوك و یوتیوبە.

شمیت لە کۆنفڕانسەکەدا لەبارەی بەراوردی هەردوو وڵات لەرووی رێژەی بەکاربردنی ئینتەرنێتەوە رایگەیاندووە: هەرچەندە ئەمریکا خاوەنی رێژەیەکی بەکارهێنانی هێڵی ئینتەرنێتە، بەڵام ئەو رێژەیە لە چین زیاترە، هەروەها پێشبینی ئەوە دەکات، لە داهاتوودا خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت لە چین پەرەسەندنی زیاتر بەخۆیانەوە ببینن.

لە سەرەتای ئەمساڵدا، شمیت نیگەرانیی خۆی لەبارەی پەرەسەندنی هۆشمەندیی دەستکردی رووسیا و چین دەربڕی و بە رێگەیەکی دانا کە لە داهاتوودا، ئەو دوو وڵاتە بتوانن دەست بەسەر جیهاندا بگرن.


مانگ پێشتر - Sep 24 2018 8:38AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123