تەندروستی

بەھۆی قەدەغەکردنی ریکلامەوە منداڵان کەمتر جگەرە دەکێشن


بەپێی نوێترین تویژینەوە قەدەغەکردنی ریکلامی بەرھەمەکانی  توتن و نمایشکردنی جگەرە  لە بازاڕەکاندا  رێژەی  ئەو منداڵانەی جگەرە دەکێشن ١٧٪ کەمیکردوە.

توێژینەوەکە زانکۆی ئیمپریاڵ لە لەندەن لە نێوان ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٦ ئەنجامیداوەو ئەنجامەکەی  بۆتە ھۆی  تەرککردنی جگەرە  لەلایەن  ١٨٠٠٠ منداڵەوە کە تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٥ ساڵاندایە لە تەواوی ئینگلتەرا.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەدات ریکلام نەکردن بۆ جگەرەو دەرنەکەوتنی لە شاشەی تیڤیەکانەوە وایکردوە کەمترین منداڵ بیر لە جگەرەکێشان بکاتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە لە زۆربەی وڵاتان زۆر بە ئاسانی ریکلام بۆ جگەرە دەکەن لە تەلەفیزیۆنەکانەوە، بۆیە توێژینەوەکە دەڵێت قەدەغەکردنی ریکلام بۆ جگەرە مەرجی سەرەکیە بۆ دوورکەوتنەوەی منداڵ لەم خووە زیانبەخشە.

ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە  ئەوەش  دەردەخات کە لە نێوان ئەو منداڵانەی جگەرەکێشن، زۆربەیان بەھۆی ھاوڕێکانیانەوە فێری جگەرەکێشان بوون، دووەم ھۆکاریش بەھۆی  مارکێت و بازاری ناو کۆڵانەکانەوە بووە ئەمەش تا ٢٠١٦ ھەرنەگۆڕاوە.



3 هەفتە پێشتر - Sep 22 2018 11:23AM
Print Friendly and PDF
زیاتر