هەمەڕەنگ

بەبەردبوویەکی نامۆ وەک کۆنترین گیانلەبەر ناسێنرا


چەند تویژینەوەیەکی زانستیی نوێ پەردەیان لەسەر ئەو راستییە هەڵماڵی کە Dickinsonia کۆنترین گیانلەبەری سەر هەسارەی زەوییە و 558 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاوە.

دوای ئەوەی چەند بۆچوون و تیۆرییەك لەبارەی ناسنامەی زیندەوەری Dickinsonia هەبوون، لە نوێترین تویژینەوەدا لە رووسیا، کۆلیسترۆڵ لە خانەی بەبەردبووەکەدا دۆزراوەتەوە، ئەمەش وەك بەڵگەی زیندەوەربوونی بەبەردبووەکە خرایە روو و بەم پێیەش، لە ئێستادا کۆنترین گیانلەبەری هەسارەی زەویە و مێژووەکەی بۆ 558 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

درێژیی زیندەوەرەکەش 1.4 مەترە و لە شێوەدا پانە و بڕبڕەداریشە، جێی ئاماژەشە شێوەی لە هیچ زیندەوەرێکی ئەمڕۆ ناچێت.

بەبەردبووی Dickinsonia لە ساڵی 1947 دۆزرایەوە بۆ زیاتر لە 70 ساڵ لە ناوەندە زانستی و زانکۆکاندا لەبارەی ناسنامەیەوە توێژینەوە و دیبەیت و گفتوگۆی گەرمی لەسەر دەکرا.


3 هەفتە پێشتر - Sep 21 2018 11:12AM
Print Friendly and PDF
زیاتر