تەکنەلۆژیا

بەکارھێنەرانی ئایفۆن لە دابەزینی بارگەی پاتریەکانیان بەگومانن


دوای ئەوەی کۆمپانیای ئەپڵ سێ جۆری مۆبایلی ئایفۆنی خستنە بازاڕەوە بەکارھێنەرانی ئایفۆن تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان لە تانە و رەخنەکانیان پڕ کردووە، لەبارەی دابەزینی بارگەی مۆبایلەکانیان.

کۆمپانیای ئەپڵ  iPhone XS و iPhone XS Max و iPhone XR خستە بازاڕەوە  کە چەند جیاوازییەکیان لە رەنگ و دیزاین و جۆری پاتری و بەرزیی دەنگی تیادایە.

دەتوانرێت ئایفۆنی  XS بە پەرەسەندنی X دابنرێت بەڵام دەوترێت XS Max  لە رووی بەرنامە و کوالێتییەوە ھەردووکیان باشترە و گەورەترین شاشەی ھەیە ٦.٥ ئینجە.

بەڵام لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی ئایفۆنە نوێیەکاندا، بەکارھێنەران لە بەرامبەر دابەزینی بارگەی مۆبایلەکە کۆنەکان ناڕەزایی دەردەبڕن و ئەوەش بە پیلانی کۆمپانیاکەی دادەنێن، ھەتا لەو ریگەیەوە خەڵکی پشت لە مۆبایلە کۆنەکانیان بکەن و مۆبایلیە نوێیەکان بکڕن.


مانگ پێشتر - Sep 20 2018 8:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123