هەمەڕەنگ

گۆڕی باوكی هەڵدایەوە و ژنێکی لەناودا دۆزییەوە


هاووڵاتیەكی وڵاتی تورکیا، بۆ دڵنیابوونەوە لە باوکی بایۆلۆجیی خۆی، گۆڕی باوکی هەڵدایەوە، بەڵام لە پشکنینی DNA دا دەرکەوت ژنێك لەبری باوکی نێژراوە.

بەهادین ئۆدونجۆغلو، هاووڵاتیەکی وڵاتی تورکیایە، بە هاوکاریی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیی وڵاتەکەی، ویستی باوکی راستەقینەی خۆی بدۆزێتەوە.

بەپێی رۆژنامەی حوریەتی تورکیاش، بەهادین گومانی لەوە هەبووە عەلی غالب سیری، کە پیاوێکی دانیشتووی هەرێمی توکاتی باکووری تورکیایە باوکی بایۆلۆجی خۆی بێت.

لە دوایین زنجیرەی بەرنامە تەلەفزیۆنیەکە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەش، گۆڕی باوکی بەهادین هەڵدراوەتەوە بەڵام ئەوەی جێی سەرسامییە ئەوە، لە پشکنینی DNAدا دەرکەوتووە، ئەوەی نێژراوە نەك تەنیا باوکی بەهادین نییە، بەڵکو پرووسکی ژنێکە لەبری باوکی نێژراوە !

ئەم حاڵەتەش بەهادینی تووشی شۆك کردووە و لە ئێستادا دەیەوێت چیرۆکی راستەقینەی ژیانی بزانێت.

لە بەرنامەکەشدا رایگەیاندووە: ژنێك بەناوی زولفی هانم رەنگە دایکی بایۆلۆجی بێت، بەڵام ئەو ژنە رەتیکردووەتەوە و وتوویەتی: ئامادەم بێم بۆ سەلماندنی ئەوە پشکنینی DNA بکەم. 







مانگ پێشتر - Sep 17 2018 10:55AM
Print Friendly and PDF
زیاتر