دوای بڕیارەکەی دادگای فیڕاڵی بۆ یەکەمینجار ھەریەکە لە سودانی و حەلبوسی کۆبونەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد چاویکەوت بە محەمەد حەلبوسی و لە دیدارەکەدا تاوتوێی دواپێشھاتە سیاسیەکان و کارکردن بۆ بەردەوامی سەقامگیری سیاسی کراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرۆکوەزیران لە دیدارەکەدا جەختی لەسەر گرنگی گفتوگۆ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کۆی ناکۆکییەکانی ئێستا ئەوەش لە رێگەی پەیوەندی نێوان ھێزە سیاسییەکانەوە کە نوێنەرایەتی سەرەکی پرۆسەی سیاسی دەکەن.
رۆژی ١٤ی ئەم مانگە، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی محەمەد حەلبوسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخرایەوە، دوا بەدوای بڕیارەکەش، ناوبراو دادگای فیدراڵی بە پابەندنەبوون بە دەستوورەوە تۆمەتبارکرد و وتی، بڕیارەکە یاسایی نییە.