تەکنەلۆژیا

ئەمریکا بۆ پێوانی بەرگە سەھۆڵییەکان لەیزەرێک ڕەوانەی بۆشایی دەکات


ئەمرۆ ئەمریکا بە مەبەستی بە ئاگابوون لە چینە سەھۆڵییەکانی زەوی، لەیزەرێک ئاراستەی بۆشایی ئاسمان دەکات و لە رێگایەوە زانیاری  وردتری دەست دەکەوێت لەسەر ئەو چینانە و چۆنییەتی کاریگەربوونیان بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی.

لەیزەرەکە ناوی لێنراوە (ئایس سات ٢)، بەدەوری زەویدا دەسووڕیتەوە و لەماوەی یەک چرکەدا ١٠ ھەزار تیشک دەنێرێت.

لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا ناوچەکانی جەمسەری باشوور، گرینلاند و سەھۆڵە سەرئاوکەوتووەکانی تەوەری باکووری زەوی  گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە قەبارەکەیاندا ڕوویداوە.

ئایس سات-٢ لە دووری ٥٠٠کم لە زەوییەوە ھەموو ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر ئەو چینانەدا دێت بە شێوەیەکی وورد چاودیری دەکات.

ئەمرۆ کاتژمێر ٣ و ٤٢ دەقیقەی پاشنیوەڕۆ موشەکی "دەلتا ٢" لەیزەرەکە لە کالیفۆرنیاوە دەگەیەنێتە بۆشایی.
 





2 مانگ پێشتر - Sep 15 2018 2:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123