کوردستان

بەھەوڵی قوباد تاڵەبانی ژمارەیەک پڕۆژە لە ھەڵەبجە بەگەڕ دەخرێنەوە


بە ھەوڵی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پڕۆژەی راگیراو لە پارێزگای ھەڵەبجە بەگەڕ دەخرێنەوە. 

کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز، رایگەیاند لەدوای سەردانەکەی "قوباد تاڵەبانی " بۆ پارێزگای ھەڵەبجە کارکردن لەو پرۆژەی رێگەی ناوەندی سازان لە ھەڵەبجەی شەھید دوای (٣) ساڵ لە وەستانی کارکردن تێیدا دەستیپێکردۆتەوە.

جێگەی باسە ھەر لە میانی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، بڕیاری بەگەرخستنەوەی (١١) پرۆژەی خزمەتگوزاری تریشی داوە.





2 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 9:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر