کوردستان

دەزگای میدیایی کوردسات کۆنسێرتی ھومای مەستانی دواخست


بە ھۆی ئەو بارودۆخەی رووی لە کوردستان کردوە، دەزگای میدیایی کوردسات بڕیاریدا بە دواخستنی کۆنسێرتی ھومای مەستان بۆ کاتێکی نادیار.

بەپێی راگەیەندراوێکی دەزگای میدیایی کوردسات، دەزگاکە بڕیاریداوە بە دواخستنی کۆنسێرتی ھونەرمەند ھومای مەستان بۆ کاتێکی نادیار کە پێشتر بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە ١٦-٩ لە سلێمانی بەڕێوە بچێت.

لە راگەیەندراوەکەی دەزگای میدیایی کوردساتدا ھاتوە، ئەو کەسانەی کە بلیتی کۆنسێرتەکەیان کڕیوە لە ناوەندی غەزەلنوس قەرەبوو دەکرێنەوە. 



2 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 5:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر