جیهان

ترامپ رەخنە لە جۆن کیری دەگرێت


دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دیدارەکانی جۆن کیری وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمریکا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەنایاسایی ناودەبات.

 ترامپ رەخنەی توندی لە کیری گرتوە ولە تویتێکدا نوسیویەتی، ئامانج لە دیدارەکانی جۆن کیری لەگەڵ لێپرسراوانی ئێران دژایەتیکردنی سیاسەتەکانی وڵاتەکەیەتی. 

کیری لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا، ئاماژەی بەوەکردوە لە ماوەی دوو ساڵی رابردودا لە نەرویژ و میونیخ لەگەڵ زۆرێک لە لێپرسراوانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کۆبۆتەوە، لەوانە محەمەد جەواد زەریف. 

کیری وتویەتی ئامانج لەو دیدارانە گوڕوتین بەخشین بوە بە رێکەوتنە ئەتۆمیەکەی ئێران.





2 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 5:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر