جیهان

ئەندامێکی کۆنگرێسی ئەمریکا رەخنە لە سیاسەتی ترامپ دەگرێت


ئەندامیکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی ھەڵوێستی ولاتەکەی بۆ رووداوەکانی ئیدلبی سوریا رایدەگەیەنێت: ئەمریکا پارێزگاری لە قاعیدە و گرووپە ھاوشیوەکانی دەکات.

لەگەڵ قوڵبوونەوەی ناکۆکیەکانی سوریا و ئەمریکا، واشنتۆن ھێزی سەربازی و چەک رەوانەی سوریا دەکات و ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە ھاووڵاتیانی ئەمریکا و ئەندامانی کۆنگرێسی لێکەوتووەتەوە.

تۆڵسی گاربارد، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاندووە:  لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا  دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا و مایک پێنسی جێگری، لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆرستیانەی ١١ ی سێپتەمبەر باسیان لەو گرنگی پێدانە زۆرەیان کرد بۆ قوربانیانی ھێرشەکانی قاعیدە بۆسەر وڵاتەکەیان، بەڵام لە ئێستادا پاڵپشتیی ٢٠ بۆ ٣٠ ھەزار لە ھێزەکانی قاعیدە و ھێزە جیھادیەکانی تر لە سوریا دەکەن‌وھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر رووسیا و سوریا و ئێران دەکەن بە ھێزی سەربازی ئەگەر ھێرش بکرێتە سەر ئەو تێرۆرستانە. 

ئەمەش لە کاتیکدایە کە ساڵێک بەسەر سەردانی توڵسی گابارد بۆ سوریا و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا تێپەڕدەبێت، کە پێی وتبوو: ئەمە خیانەتە لە ھاووڵاتیانی ئەمریکا، بەتایبەت قوربانیانی ھێرشەکانی ١١ ی سێپتەمبەر و خێزانەکانیان و ھەموو ئەو خوشک و برایانەی کە جلی سەربازی لەبەردەکەن، ئەوانەی برینداربوون و کوژراون.




2 مانگ پێشتر - Sep 14 2018 4:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر