ئابوری

ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین و ھیندستان کەمیکردووە


ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین و ھیندستان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. 

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی ھەواڵیی فەرەنسا، زۆربەی نەوتی ئێران لە بازارەکانی ئاسیادا ساغ دەکرێتەوە و چین و ھیندستان کە لە گەورەترین کڕیارانی نەوتی خاوی ئێرانن، بەکاریگەریی گەڕانەوەی سزاکانی ئەمریکا کڕینی نەوتی ئێرانیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردووەتەوە.

ھەرچەندە سزای سەر کەرتی نەوتی ئیران ھێشتا لەلایەن ئەمریکاوە نەخراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام پێدەچێت ھەڕەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە سزادانی ھەر وڵاتێک کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا ئەنجام بدات کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کەرتی نەوتی ئەو وڵاتە ھەبووبێت. 

ئاژانسی ھەواڵیی فەڕەنسا لە زاری دامەزراوەی ئابووریی بڵومبێرگەوە رایگەیاندووە: لە نێوان مانگی مایس و حوزەیرانی رابردوودا فرۆشتنی نەوتی ئێران بەو وڵاتانە بەرێژەی لە ٢٤٪ کەمیکردووە.



هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 11:21AM
Print Friendly and PDF
زیاتر