وەرزش

رۆدریگێز دەیەوێت بگەڕێتەوە ریاڵ مەدرید


راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردووەتەوە: خەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی و یاریزانی یانەی بایرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ماوەی خواستنەکەی کۆتایی دێت و یاریزانی ناوبراویش ئارەزوو دەکات بگەرێتەوە ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە: خەیمس رۆدریگێزی کۆڵۆمبی دەیەوێت دوای تەواوبوونی خواستنەکەی بگەرێتەوە ریاڵ مەدرید و نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باڤاریەکەدا بکات بە ھەمشەیی.

باس لەوەش کراوە: بە رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس، رۆدریگێز ھەوڵدەدات بگەرێتەوە ریاڵ و جێی خۆی لە پێکھاتەی سەرەکیدا بکاتەوە.

پێشتریش، لۆپیتیگی کە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی شاھانەی وەرگرت، داوای کرد خەیمس رۆدریگێز بگەرێننەوە ریاڵ مەدرید، بەڵام بەرپرسانی بایرن ئامادەنەبوون تا خواستنەکەی کۆتایی دێت دەستبەرداری ئەو یاریزانە بن.



هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 11:01AM
Print Friendly and PDF
زیاتر