عێراق

پارێزگاری بەسرە ئامادەیی پیشاندا بچێتە بەردەم دادگا


ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە ئامادەیی خۆی پیشاندا بچێتە بەردەم دادگا بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو سکاڵایەی لەلایەن فەرماندەی پێشووی پارێزگاکەیەوە لەسەری تۆمارکراوە.

پارێزگاری بەسرە رایگەیاندووە: دۆسیەی گەندەڵی و تۆماری دەنگی لایە کە دەیسەڵمێنێت جاسم سەعدی، فەرماندەی پێشووی پۆلیسی بەسرە بەرتیلی لە چەند ئەفسەرێکی پۆلیس وەرگرتووە، رونیشیکردەوە، ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا و بێبەری بوونی خۆی لەو تۆمەتانە بسەلمێنێت کە ئاراستەی کراوە.

دوای ئەوەی پارێزگاری بەسرە لە دوایین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا فەرماندەی پێشووی پۆلیسی پارێزگاکەی بە گەندەڵی تۆمەتبار کرد، فەرماندەی پێشووی پۆلیسی بەسرە سکاڵای لەسەر تۆمارکرد و دادگای لێکۆڵینەوەی بەعقوبەش بەتۆمەتی ناوزڕاندن فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پارێزگای بەسرە دەرکرد.



هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 9:49AM
Print Friendly and PDF
زیاتر