جیهان

پنتاگۆن: ھێزەکانمان لە ئەنچەرلیک ناکشێنینەوە


وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رەتیکردەوە ھێزەکانیان لە بنکەی ئەنچەرلیکی تورکیا بکشێننەوە، راشیدەگەیەنێت: تورکیا ھاوپەیمانێکی جێگیرە.

ئێریک باھون، وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ تورکیای ھاوپەیمانی، لە بەکارھێنانی بنکەی ئەنچەرلیک بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاندووە: تورکیا بە نسبەت ئەمریکاوە ھاوبەشێکی جێگیرە لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریستانی داعش و ھەردوو وڵاتیش ھاوپەیمانن لە پەیماننامەی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)دا.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، چەند دەنگۆیەک لە میدیاکانەوە بڵاوکرابوونەوە، کە باسیان لەوە دەکرد، واشنتۆن دوای سەرھەڵدانی ناکۆکیەکانی لەگەڵ ئەنقەرە، بەنیازە ھێزەکانی لە بنکەی ئەنچەرلیکی تورکیا بگوازێتەوە بۆ بنکەیەکی یۆنان.



هەفتە پێشتر - Sep 14 2018 8:25AM
Print Friendly and PDF
زیاتر