عێراق

سەدر ھەڕەشەی پەنابردن بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون دەکات


موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، ھەڕەشەی پەنابردن بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون دەکات، ئەگەر بێتوو کەسانی تەکنۆکراتی سەربەخۆ بۆ پۆستی وەزارەتەکان کاندید نەکرێن.

سەدر لە تویتەر نووسیویەتی: لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراقدا رێککەوتوون کەسانی تەکنۆکراتی سەربەخۆ بۆ پۆستی وەزارەتەکان کاندید بکەن، دوور لە  دابەشکاریی حزبی و تائیفی و رەگەزی و بە پێی پێوەرە دروست و قبوڵکراوەکان و بەپێی پسپۆڕی و لێھاتوویی و دەستپاکی، کاندیدی وەزارەتەکان ھەڵبژێردرێن.

رونیشیکردووەتەوە: ھەندێک لە سیاسیەکان بیرۆکەی دانانی کەسانی تەکنۆکراتی سەربەخۆیان رەتکردووەتەوە و دەیانەوێت عێراق بگەڕێننەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم بۆ ئەوەی گەندەڵکاران بە بەرگێکی نوێ بگەڕێنەوە و حزبەکان و دەستە ئابوورییەکانیان دەستبگرن بەسەر ئیرادەی گەل و مافەکانیدا.

دووپاتیشیکردووەتەوە، ئەگەر ئەو جۆرە ھەڵوێستانە بەردەوام بن، پەنا دەباتە بەر ئۆپۆزسیۆن بوون.


سەدر ھەڕەشەی پەنابردن بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون دەکات کەئەگەر کەسانی تەکنۆکرات بۆ وەزاتەکان ھەڵنەبژێردرێن



5 ڕۆژ پێشتر - Sep 14 2018 7:43AM
Print Friendly and PDF
زیاتر