جیهان

ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لەسەر دیپۆرتکردنی کۆچبەران ڕێککەوتن


ھۆرست سیھۆفەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە لێدوانێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند: ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران گەیشتوونەتە رێککەوتن و تەنیا ئیمزای ھەردوو وڵاتی ماوە.

ئەو ھەڵوێستانەش لە بەرامبەر کۆچبەران، خاڵی ناکۆکی نێوان پارتەکەی ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا و پارتە راستڕەوەکانی ئەڵمانیایە، کە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیاش لایەنگری پارتی یەکێتیی مەسیحیی ئەڵمانیایە. 

لە مانگی ئابی رابردووشدا ئەڵمانیا و یۆنان و ئیسپانیا لەبارەی دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران گەیشتنە رێککەوتن.



2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 11:36PM
Print Friendly and PDF
زیاتر