کوردستان

مووچە بەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانە دەدرێت کە لە لیژنەی پزیشکی دەرنەچوونە


بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی مووچە بەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەدرێت کە لە لیژنەی پزیشکی دەرنەچووبوون.

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٧٠٠ خاوەن پێداویستی تایبەت لە سنووری ئیدارەی راپەڕین کە لە لیژنەی پزیشکی دەرنەچووبوون، مووچەکانیان نابڕدرێت و ئەم مانگە دەتوانن مووچە وەربگرن.

بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتیی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جارێکی تر ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی لە لیژنەی پزیشکی دەرنەچوون، دەتوانن تانە لە بڕیاری لیژنەکە بدەن و جارێکی تر پشکنینیان بۆ بکرێتەوە. 

وتیشی: مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کە لە لیژنە دەرنەچوون نابڕدرێت و ھەفتەی داھاتوو دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.


هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 10:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر