عێراق

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری بەسرە دەرکرا


دادگایەکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری بەسرە دەردەکات.

دادگای لێکۆڵینەوەی بەعقوبە کە سەر بە سەرۆکایەتیی دادگای تێھەڵچوونەوەی پارێزگای دیالەیە، بە پێی مادەی ٤٣٣ لە یاسای سزادانی عێراقی  فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەسعەد عەبدولئەمیر عیدانی پارێزگاری بەسرە دەرکردووە.

پێشتریش راگەیەنرابوو: وەزارەتی ناوخۆی عێراق و فەرماندەی پۆلیسی بەسرە سکاڵایان دژی پارێزگاری شارەکە تۆمارکردووە.



2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 10:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر