کوردستان

بوومەلەرزەیەک پارێزگای کرماشانی ھەژاند


بوومەلەرزەیەک بە گوڕیی 4.1 پلەی رێختەر پارێزگای کرماشانی خۆرھەڵاتی کوردستانی ھەژاند.

دەزگای بوومەلەرزەزانیی زانکۆی تاران رایگەیاندووە: گوریی بوومەلەرزەکە 4.1پلەی رێختەر بووە و بە قوڵایی 8 کیلۆمەتر بووە.

بوومەلەرزەکەش بە دووریی 14 کیلۆمەتر لە شاری تازەئاباد و 33 کیلۆمەتریش لە شاری جوانرۆ و 35 کیلۆمەتریش لە کەھوارەی سەر بە پارێزگای کرماشان بووە.

ھەتا ئێستاش ھیچ ئاماژەیەک بە زەرەر و زیانی گیانی و ماددی نەدراوە.


هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 9:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر