کوردستان

یەکێتی تاکە ھێزە بتوانێت بەڵێنەکانی بکاتە کردار


لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا لە سلێمانی کاندیدەکانی لیستی ١٠٥ی یەکێتی ناسێنران.

لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا، کاندیدەکانی بازنەی سلێمانیی لیستی ١٠٥ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناسێنران و لە وتەیەکیشدا، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی ١٠٥ی یەکێتی رایگەیاند: یەکێتی تاکە ھێزە بتوانێت بەڵێنەکانی بکاتە کردار و ئارامی و سەقامگیری بۆ سلێمانی بگەڕێنێتەوە و  ھەلی کارو خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتووانەکەی دابین بکات. 

قوباد تاڵەبانی جەختیشی کردەوە، لەسەر دەستی یەکێتی، سلێمانی بووەتە شوێنی جیاوازی فکر و ئازادیی رادەربڕین، بەڵێنیشی دا، ئەو دەسەڵاتانەی سلێمانی براون بۆ ھەولێر بیانگەڕێنێتەوە بۆ سلێمانی و لامەرکەزییەت بچەسپێنێت.


2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 8:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر